بەسەرپەرشتی عیماد ئەحمەد ، سەرکەوت زەکی هەردوو مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و رێکخستن کۆبوونەوە، لە کۆبوومەوەکەدا لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ، نەجمەدین فەقێ لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری ئامادەبوون ، گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش لەنێوان هەردوو مەکتەب کراو جەخت لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە رێکخراوەیی و پیشەییەکان کرایەوە ، لەپێناو گەشەپێدانی چۆنایەتی لە پەیام و گوتاری میدیایی و ئاڕاستە سیاسییەکان .
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە ئامادەکارییەکان بۆ یادی یوبیلی زێڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاوتوێکراو دووپات لە رێکخستنی یادێکی شایستە بە مێژوو ، پێگە و پەنجا ساڵ خەباتی بەردەوام و تێکۆشانی یەکێتی لە کۆڕی کوردایەتیدا کرایەوە و چەندین پرۆژە گەڵاڵەکرا و پێشنیارکران بۆ بەڕێز سەرۆک و مەکتەبی سیاسی بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەبارەیانەوە .
هەڤاڵان عیماد ئەحمەد ، سەرکەوت زەکی تەئکیدیانکردەوە لە یەکخستنی هەوڵ و پێشنیاری سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی و خێراترکردنی ئامادەکارییەکان و رەخساندنی زەمینەی گونجاوتر و کارکردنی پێکەوەیی ، لەپێناو گەیاندنی پەیامی راشکاوانەو نیشتمانییانەی یەکێتی و دواشیانکرد هەموو هەڤاڵانی یەکێتی لەهەموو ئاستەکانداب ە گڕوتینی یەکێتیانەوە بەشداربن و بەشێکی گرنگ بن لە جۆشدانەوەی گیانی یەکێتی بوون و رۆحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدان بۆ هەمیشە شادتر بکەن و یەکێتی بکەنە وێستگەیەکی بەهێزتر بۆ کوردستانێکی بەهێزترو ئاوەدانتر .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP