دەیان کەس لە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژران

کوردستان
14:04 - 2025-05-14

شەوی ڕابردو بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە 51 فەڵەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.

ئاژانسی هەواڵ و زانیاریی فەڵەستین (وافا) بڵاویکردەوە، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ 51 فەڵەستینی کوژران و 45 کەس لە کوژراوەکان تەنها لە باکوری کەرتی غەززە بون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هێزەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانیان ئەنجامداوە کە ماڵی فەڵەستینییەکانیان لە کەمپی پەنابەرانی جەبەلیەو ئەلبەلاد لە باکوری کەرتی غەززە کردە ئامانج و بەهۆیەوە 45 کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵ و بون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی کوژراوەکان و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی ئەلعەودە و ئەندەنوسیا گواستراونەتەوەو ژمارەیەک تەرمیش هێشتا لەژێر داروپەردوی ئەو ماڵانەدان کە بەئامانج گیراون.

لە باشوریش، پیاوێکی فەڵەستینی و هاوسەرەکەی و دو کچەکەیان لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر خێمەیەک کە ئاوارە لە ناوچەی ئەلمەواسی لە ڕۆژئاوای خان یونس گیانیان لەدەستدا.

هەروەها ژمارەیەک فەڵەستینیش کوژران کاتێک سوپای ئیسرائیل ماڵێکی لە ناوچەی ئەلفخاری لە باشوری ڕۆژهەڵاتی خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە کردە ئامانج.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP