كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) ڕایگەیاند، پەکەکە کشانەوەی ئەندامانی لە تورکیا ڕەتدەکاتەوەو جهختیشدهكاتهوه كه دەبێت توركیا دەستورەکەی دابڕێژێتەوەو بەڵێنەکانی سهبارهت به پرۆسهی ئاشتیی جێبەجێبکات.
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کەجەکە كە بە باڵی سیاسی پەكەكە ناسراوه، بۆ ئاژانسی (فرانس پرێس)ی راگەیاندووه:" سەرباری هەڵوێستی جددی پەکەکە بۆ پڕۆسەی ئاشتیی و بڕیاری چەکدانان، بهڵام حکومەتی تورکیا تا ئێستا، هیچ گەرەنتییەکی بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەکە پێشکەشنەکردوە و بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە."
روونشیكردووهتهوه كه:" پەکەکە ئەندامانی لە تورکیا ناكشێنێتهوه و ئەگەر تورکیاش جددیه لە پڕۆسەی ئاشتیدا، دەبێت دەستورەکەی بەجۆرێک دابڕێژێتەوە، کە ڕێگە بە ئەندامانی پەکەکە بدات بۆ تێکەڵبونەوە لەگەڵ کۆمەڵگە".
به پێویستشیدهزانێت :"حکومەتی تورکیا، دۆخی ژیانی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە لە زینداندا باشتر بکات و هەلومەرجی کارکردنی ئازاد و سەلامەتی بۆ دابینبكات، تا بتوانێت سەرۆکایهتیی دانوستان پارتەکەی لە هەر ڕێککەوتنێکی داهاتووودا بكات"
ئەوە لەكاتێكدایە عەبدوڵا ئۆجەلان لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، کورد بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتیدا کردوە و ئێستا نۆرەی تورکیایە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP