بە بەشداری چەندین گروپی هونەری گەلانی جیاواز، یەكەمین فێستیڤاڵی كلتووری گەلان لە شانۆی رۆمانی پاركی هەواری شار لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵەكە سەعات 4ی پاش نیوەڕۆی سبەینێ 21-5-2025 دەستپێدەكات و تا 25-5-2025 بەردەوام دەبێت و چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن.
جێی ئاماژەیە، چالاكییەكانی یەكەم رۆژی فێستیڤاڵەكە سەعات 4ی ئێوارە دەستپێدەكەن، بەڵام رۆژانی دواتر لە سەعات 8 ی ئێوارەوە چالاكییەكان دەستپێدەكەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP