ئەمڕۆ رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ 14ی5ی2025 لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە دیار عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرد.
جێگری سەرۆکی یەکێتی ستایشی رۆڵی هێزەکانی کۆماندۆی کرد، لەرووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کوردستاندا.
هیوای خواست وەکچۆن هەمیشە لەسەنگەری بەرەنگاریدا فیداکارانە ئامادەی خۆبەختکردن بوون لەئایندەشدا هەر رۆڵە بەجەرگ و خۆنەویستەکەی یەکێتیی و کوردستان و کوردایەتی بن.
لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ سوپاسی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و بەڵێنی هێزی کۆماندۆی لەپاراستنی و سەقامگیری کوردستاندا دووپاتکردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP