رفعەت عەبدوڵا: یەکێتیەکانی بادینان دووجار یەکێتیین

کوردستان
20:11 - 2025-05-20

 
سێشەممە، ٢٠٢٥/٥/٢٠، هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی کرد لەهەڤاڵ جەمال یوسف لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆک و هەڤاڵانی مەڵبەندی دهۆک.

هەڤاڵ جێگری سەرۆک، ستایشی رۆڵی دڵسۆزانەی مەڵبەندی دهۆک و لێپرسراوی مەڵبەندی کردو  ئاماژەی بەوەکرد لەتایبەتمەندی جوگرافی و سیاسی ئەو دەڤەرەو ئاستەنگەکانی کەرووبەڕوتان دەبێتەوە تێدەگەین بۆیە(یەکێتیەکانی بادینان دووجار یەکێتیین)، وتیشی:«بادینان پێگەیەکی گرنگ و کاریگەری هەیە، بێگومان هەموو کوردستان پانتایی خەباتی یەکێتی و تێکۆشەرەکانیەتی، بەڵام یەکێتی بایەخێکی ستراتیژی بەبادینان دەدات".

هەڤاڵانی مەڵبەند پشتیوانی  هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتییان، بەپاڵپشتیەکی گەورە وەسفکردو دووپاتیان کردەوە لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کەمتەرخەم نابن.

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، ئاماژەی بەوەدا  یەکێتی بەرپرسیاری گەورەی نەتەوەیی و نیشیمانی لەسەرشانەو  تەمەنی تێکۆشانی دەبێتە پەنجا ساڵ، بۆیە هاوتەریب  لەگەڵ (یۆبیلی زێڕین)لە رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزبداین. وتیشی : "پەرشو بڵاوی و سستی لەدامەزراوە حزبیەکاندا رەوانییە، باوەڕمان وایە رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان، ژیانی حزبیمان تێکڕا دەبوژێنێتەوە".

تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق، هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڤاڵانی راسپارد وەک هەمیشە پەرۆشی سەرکەوتنی یەکێتی بن و لەجۆشدانەوەی رێکخستن و جەماوەردا بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ (بافڵ جەلال تاڵەبانی) دەنگەکانی یەکێتی لەبادینان، زیاتر بکەن.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP