هەڤاڵ ئاسۆ مامەند پێشوازیی لە هەڤاڵ د. ئەرسەلان بایز سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی دەکات، و دەڵێت هەڤاڵ د. ئەرسەلان بایز مێژووییەکی گەشی لە ناو یەکێتیی و هەڤاڵەکانیدا هەیە
رۆژی چوار شەممە ١٤-٥-٢٠٢٥ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک هەڤاڵ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێز رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتیی، و نوێنەرانی یەکێتیی لە پەرلەمانی عیراق، و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێشوازیی کرد لە هەڤاڵ د. ئەرسەلان بایز سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی.
لە دیدارێکدا هەڤاڵ ئاسۆ مامەند دوای بەخێرهاتن، رۆڵی خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ د. ئەرسەلان بایز-ی لە نێو بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەمان بە رابەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرزنرخاند، و وتی؛ هەڤاڵ د. ئەرسەلان بایز مێژووییەکی گەشی لە ناو یەکێتیی و هەڤاڵەکانیدا هەیە و شانازیی بەو مێژووەوە دەکەین.
لای خۆیەوە هەڤاڵ د. ئەرسەلان بایز سوپاسی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند و هەڤاڵانی سەرکردایەتیی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیکرا، و وتی؛ ئەو پێشکەوتن و پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە ئێستا لە ناو حزب و حکومەتدا لە کەرکوکدا دەبینرێت، هەوێنی ئەو یەکڕیزی و یەک تیمییەی ئێستای سەرکردایەتیی یەکێتییە لە کەرکوک، ئەوەش هەموو لایەکی دڵخۆشکردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP