ئیدارەی کەرکوک دەیەوێت سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان بە تۆڕێکی ئەلیکترۆنییەوە ببەستێتەوە

کوردستان
17:03 - 2025-05-20

بەشە گازی مانگانە بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دابین دەکرێت و کاریش بۆ ئەوە دەکرێت هاوڵاتییان بە ئەلیکترۆنی پارەی مانگانەی مۆلیدە بدەن.

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی، ئەمڕۆ ئیدارەی کەرکوک کۆبوونەوەیەکی رێکخست و تێیدا تاوتوێی ئەوە کرا، سەرجەم مۆلیدەکان بە یەک سستەمی ناوەندییەوە  ببەسترێنەوە و لە سستمەکەدا چاودێری کاری مۆلیدەکانە و ژمارەی بەشداربووانی هەر مۆلیدەیەک و سەعاتی کارپێکردن دەکرێت. 

هەر لەو سستەمەدا سکاڵای خاوەن مۆلیدە و هاوڵاتییان بە رێگەی ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت و خێرا چارەسەر دەکرێن، هەروەک هاوڵاتییان پارەی مانگانەی مۆلیدەش بە ئەلیکترۆنی دەدەن.

هەرلەسەر کاری مۆلیدەکان حسین تاڵب بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوەوە، مانگانە بڕی 45 لیتر گاز بەخۆڕایی بۆ هەر کەیڤییەک  دەدرێتە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان.

دەشڵێت، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری کردووە بۆ وەرزی هاوین بەتایبەتی لەڕووی دابینکردنی گاز بۆ مولیدە ئەهلییەکان.

عێراق، بڕیارەکەی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانیش لەچوارجێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP