دوێنێ شەو لە سنووری کەرکوک منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بەتەقەی هەڕەمەکی کوژرا و هێشتا هۆکارەکەی نەزانراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە گوندێکی سنووری ناحییەی عەباسی پارێزگای کەرکوک، چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە ناوەندی ئەرکی خۆیدا، تەقەی لە چەند منداڵیک کردووە و بەبێ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو کەسانە کێن یەکێک لەو منداڵانەی کووشتووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە گوندی برێجی سەر بە ناحیەی عەباسی بووە و تێیدا منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ بەناوی حەیدەر موهەنەد کوژراوە، تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.
زانیارییەکان ئەوەشیان تێدایە چەکدارەکە سەر بە لیوای 61 ـی هەئیەی حەشدی شەعبییە و ئێستا دەستبەسەر کراوە.
گوندی برێج، دەکەوێتە ناحیەی عەباسی قەزای حەویجە و لەگەڵ پارێزگای سەڵاحەددین هاوسنوورە، دانیشتوانەکەی عەرەبی سوننە مەزهەبن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP