دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامۆژگارییەکی گاڵتەجاڕانەی پێشکەش بە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کرد، ئهویش دوای بڵاوبوونهوهی ئەو گرتە ڤیدیۆییهی (بریجیت)ی هاوسەری سەرۆکی فەرەنسا له كاتی هاتنهخوارهوهیان لهنێو فڕۆكهی سهرۆكایهتیی لە فڕۆكهخانهی هانۆی پایتهختی ڤێتنام، كه دواتر كاردانهوهو مشتومری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ترەمپ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کاتێک پرسیاری لێکرا كه ئاخۆ هیچ ئامۆژگاریەکی هەیە بۆ ئەو دوو هاوسەرە،(ماكرۆن و بریجیت) بە پێکەنینەوە وتی: "با دڵنیابن لەوەی دەرگاکە داخراوە".
وتابع ترامب: "لقد تحدپت إلیه وهو بخیر. إنهما بخیر. إنهما شخصان گیبان حقا أعرفهما جیدا، ولا أعرف سبب كل هژا، لكننی أعرفه جیدا، وهما بخیر".
ترەمپ وتی:" قسەم لەگەڵدا کرد، سهلامهته، هەردووكیان باشن، بەڕاستیی ئەوان دوو کەسی باشن کە زۆر باش دەیانناسم، نازانم هۆكاری ئەوە چییە، بەڵام زۆر باش دەیناسم، ئەوانیش سهلامهتن".
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، لە كاتی سهردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ ڤێتنام ، دوای ماوەیەکی کەم لە کردنەوەی دەرگای فڕۆکەکە، بریجیتی هاوسەری ماکرۆن دەستی درێژ کرد بۆ ماكرۆن و وا دەركەوت كە روبەڕوی دەببێتەوە، كە تەنها قۆڵی بریجیت دیار بوو، گرتە ڤیدیۆییەكەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP