ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە پێنج منداڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵاتیەوە فڕێدرانە سەرشەقام و بێ شوێن مانەوە، بەهۆیەوە هانایان بۆ کەناڵی کەرکوك برد،منداڵەکان باوکیان چەند ساڵێکە دەستگیرکراوە، بێسەرپەرشتن.
هەر زوو پەیامنێرانی کەناڵی کەرکوک بابەتەکەیان گەیاندە رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و بڕیاردرا منداڵەکان بنێردرێتە خانەی بێ سەرپەرشتان و پێدوایستیەکانیان دابین بکرێت.
پارێزگاری کەرکوک بەڵێنی دا کێشەکەیان چارەسەربکات، خانویەکیان پێبدات و پێکەوەبژین کە داواکاری منداڵەکان بوو.
ئێستاش منداڵەکان گەڕاونەتەوە ماڵەوە و کێشەکە چارەسەرکرا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP