ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٦/٥/٢٠٢٥ ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید ، شۆڕش قادر رەحیم ، لە نوسینگەی نوێنەرایەتی لە ستۆکهۆلم پێشوازی لە نوسەر و فەیلەسوفی تورك ،ئیسماعیل بێشکچی کرد.
ئیسماعیل بێشکچی دەیان ساڵە دەنگێکی بەهێزی پشتیوانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە و دەنگێکی بوێری پشتیوانی خەبات و دۆزی کوردە ، بەڕێزیان ڕاشکاوانە هەڵوێستی لەسەر مافی چارەی خۆنوسینی کورد دەربڕیوە ، لە ڕێگەی کارەکانیەوە دیالۆگ و هاودەنگی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دەنگی زوڵاڵ و گەشەکردن بوە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید وەك دەربڕێنی وەفا و پێزانین و پشیوانی بەڕێزیان ، سوپاسنامەیەکی پێشکەش کرد. کۆبونەوەکە بەڕێزگرتنی یەکتر و پابەندبونی هاوبەش بە بەهادیموکراسییەکانەوە تایبەتمەند بو.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو کار و پشتیوانیانەی بەڕێز ئیسماعیل بێشکچی پێشکەشی کردون و بەردەوامی هەیە لە بەرگریکردن و تیشکخستنە سەر ئەو دەنگانەی خەبات ئەکەن بۆ دیموکراسی و دادپەروەری وە بەرقەراری ئاشتی لە ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP