ئهمڕۆ دووشهممه ٢٠٢٥/٥/٢٦ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له هيتۆشى ئيشيزوکا، بهرپرسى نوێى نووسينگهى كونسوڵگهريى ژاپۆن له ههولێر كرد.
لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە هيتۆشى ئيشيزوکا، وەک بهرپرسى نوێى نووسينگهى كونسوڵگهريى ژاپۆن له ههولێر كرد، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکاریکردنێکی خۆی بۆ سەرخستنی کارەکانی، نیشاندا.
لای خۆیەوە هيتۆشى ئيشيزوکا، جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
جێگری سەرۆک، هیوای خواست هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموونە پێشکەوتووەکانی ووڵاتی ژاپۆن وەربگرێت، بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووریی، پیشەسازی، پەروەردە و فێرکردن و تەکنەلۆژیای سەردەم، لەپێناو ئابوورییەکی بەهێز بۆ هەرێمەکەمان و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP