وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یانکرد

کوردستان
16:34 - 2025-05-26

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٥/٢٦ وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە ئەندامێتی مارتن شیردڤان، هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و فایەق یاگزای، نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یانکرد و  لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازی کران .

دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفا ، مارتن شیردڤان، هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا  لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا باسی لەرۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد لە عیراق و ناوچەکەو جیهان کە وەک سەرکردەیەکی دیاری گەورەی کورد تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ  ئازادی و رزگاربوون لە رژێمی بەعسی روخاو بەرقەراکردنی سەقامگیری لەناوچەکەدا و روونشیکردەوە هاتنیان بۆ مەزاری مام مایەی پێزانینیانە بۆ ئەو مێژووە گەشەی سەرۆک مام جەلال .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP