هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووشەممە ٢٠٢٥/٥/٢٦، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، پێشوازی کرد لە (ئەندازیارانی لیستی سەوزی، یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان).
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆڵی ئەندازیارانی بەرز هەڵسەنگاند لەبەرەوپێشبردن و پلانسازی شارو بەتوێژێکی گرنگی وەسفکردن لەگەشانەوەو بنیاتنانی وڵاتدا.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، ئاماژەی کرد بۆ رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی (ی.ن.ک) بەوەی کەگرنگیەکی زیاتر بەخەباتی سەندیکایی و مەدەنی و پیشەیی دەدرێت و چالاکترو بەرهەمدار دەکرێت.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، بەوردی گوێبیستی سەرنج و بۆچونەکانی هەڤاڵانی ئەندازیار بوو، پشتیوانی (ی.ن.ک) بۆدووبارەکردنەوەو هیوای خواست بەردەوام بن لەپێگەیاندنی ئەندازیاری کارامەو دەستڕەنگین بۆ بەرەوپێشبردن و پێشکەوتنی شارەکان لەرووی ئەندازەو پێشکەوتنی شارەکان بەشێوازی نوێ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP