یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستەکانی لە بەغدا کردووەتە خزمەت خەڵک و راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا هەوڵەکانی چڕترکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە".
بێستون فایەق راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر مەزاری مام لە دەباشان کە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەزارەکەی کردبوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی: "یەکێتی سەرجەم ئەو پۆستانەی لە بەغدا وەریگرتووە، لە پێناو خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و بە هەموو شێوەیەک سزادانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بڕینی قوتی مووچەخۆران رەتدەکەینەوە".
"لایەنەکانی هەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە حکومەت، بژاردەی زۆریان بەرامبەر بەغدا هەیە، بەڵام باشترینیان بژاردەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنە لە نێوان هەردوو حکومەتدا، کە لە راستیدا هەردوولا کەمتەرخەمیان هەیە و پێویستە مووچە و قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دوربخەنەوە لە ململانێ سیاسیەکان"، بێستون فایەق وا دەڵێـت.
بێستون فایەق راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەشی خستەڕوو: "گرنگە لەم دۆخەدا لایەنە کوردستانیەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن و رێگە نەدەن مووچەی مووچەخۆران تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت، هاوکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا هەوڵەکانی چڕترکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP