کۆمسیۆن لە بڕوانامەی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکۆڵێتەوە

کوردستان
11:15 - 2025-05-27

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە لە کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت و لە راست و دروستی بڕوانامەکانیان دەکۆڵدرێتەوە.

موهەنەد سەفار ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند، کۆمسیۆن ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ 12 دەزگا و لایەن دەنێرێت بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و وردبینی لە سیڤییەکانیاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەکانیان لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکرێت، دواتر دەنێردرێت بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگریی بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکرێت لەوەی هیچ دۆسیەیەکی ئەمنی یان تاوانییان لەسەر نییە، ئەمە جگە لە ناردنی بۆ دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێشمەرگە، دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و چەند دەزگایەکی دیکە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP