بەرگری شارستانیی هەرێم: بەهۆی وشکەساڵییەوە ساڵێكی سەختی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوەمان لە پێشە

کوردستان
20:41 - 2025-05-26


بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان دەڵێت بەهۆی وشکە ساڵییەوە بەراورد بە پار هاوینی ئەمساڵ ئەگەری گڕگرتنی پووش و پاوان زیاتر دەبێت و ساڵێكی سەختی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوەمان لە پێشە.
سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا لە سەرجەم ئەو شوێن و ناوچە دوورەدەستانەی كە بنكەی بەرگریی شارستانی لێ نییە، سەرووی 60 تیمی گەڕۆكی بەرگریی شارستانی دابەش دەكرێن، بۆ ڕێگریكردن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی ئاگركەوتنەوە.
ئەركی ئەو تیمە گەڕۆكانەی بەرگریی شارستانی ئەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی ئەو شوێنانە، ڕێگری لەهەر جۆرە حاڵەتێكی ئاگركەوتنەوەی كتوپڕ بكەن بەتایبەت لە وەرزی هاویندا كە بەهۆی وشكبوونی پووش و پاوانەوە، ئەگەری ئاگركەوتنەوە زیاتر دەبێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و نزیکەی نیوەی ڕووداوەکان لە دوو هەفتەی ڕابردوودت بووە، پێشبینش دەكرێت ئەمساڵ بەهۆی وشكەساڵی و كەمی بارانبارینەوە، ڕووداوەكانی گڕگرتنی پووش و پاوان زیاتر بن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP