بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە ئەندامێتی مارتن شیردڤان، هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و فایەق یاگزای، نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی ناوچەکە و نوێترین پێشهاتەکان تاوتوێکرا و هەماهەنگی و هاریکاریی هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گرنگ زانرا.
پرۆسەی چارەسەری لە باکووری کوردستان و تورکیا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین کە بژاردەی گفتوگۆ بگیرێتەبەر بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان و بۆ سەرخستنی ئەم دەرفەتەش هاریکاربووین و بەردەوامیش دەبین لە هەماهەنگییەکانمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP