دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی شەشی تەمموزی داهاتووی بۆ دادبینیی دوو سکاڵای
تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، لە سکاڵاکاندا داوای هەڵوەشاندننەوەی
پەرلەمانی کوردستان و گەڕانەوەی ئەو ئیمتیازات و شایستە داراییانە کراوە، کە بەخشراوەتە
97 پەرلەمانتار.
سکاڵای یەکەم، عومەر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر سەرۆکی
هەرێمی کوردستان و سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان تۆماریکردووە، سکاڵاکار داوادەکات،
بەهۆی پابەندنەبوون بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکی کاتیی پەرلەمانەوە
بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دانیشتنی یەکەم بە نایاسایی بناسێنێت
و خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.
لە سکاڵاکەدا داواشکراوە، هەموو ئیمتیازاتەکان لە 97 پەرلەمانتار وەربگیرێتەوە
و کۆمیسیۆن رابسپێردرێت بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
سکاڵای دووەم لەلایەن سروە عەبدولواحید و کاوە عەبدولقادر، ئەندامانی ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عێراق و کوردەوان جەمال ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی
نوێ لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، سکاڵاکاران دەڵێن، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان نەیتوانیوە دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت و پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP