ئامانج رەحیم: بڕیارەكەی تەیف سامی پێشێلكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە

کوردستان
22:46 - 2025-05-30

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی ناكۆكی داهاتی نەوتی و نانەوتی نابێت ببێتە هۆكاری خەرجنەكردنی موچەی مانگانەی هەرێمی کوردستان و هیچ دەسەڵاتێك ناتوانێت ئەو بڕیارە پێشێل بكات.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەكات  بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكی پابەندكەرە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان ونابێت هیچ یاسا و بڕیار ونووسراوێك پێچەوانەی ئەوە دەربچێت. لە خاڵی شەشەمی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە، ناكۆكی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم دەربارەی جێبەجێكردنی ماددەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بە تایبەتی هەردوو ماددەی 12 و 13ی یاساكە، نابێت ببێتە هۆكاری سەرەكی خەرجنەكردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
باسی لەوەشكردووە، هەردوو ماددەكە پەیوەندیدارە بە داهاتی نانەوتی و پابەندیی نەوتی هەرێمی کوردستان، كە هەردوو حكومەت ناكۆكیان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی هەیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP