لە یوبیڵی زێڕینی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-دا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و حزب و لایەنە کوردستانی و نێودەوڵەتییەکان و کەسایەتییە جیاوازەکان پەیامی پیرۆزباییەکانیان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادران و لایەنگرانی یەکێتی دەکەن.
دەقی پەیام و پیرۆزباییەکان:
پەیامی مەکتەبی سیاسیی
بۆ یادی یۆبیلی زێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەروەریمان زۆرە و ئەرکمان زۆرتر
کەسوکاری سەرفرازی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەکان و هەڤاڵانی یەکێتیی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
یادی پەنجا ساڵەی دەستپێکی خەباتی یەکێتییەکەتان، لە هەمووتان و لە هەموومان پیرۆز بێت.
پەنجا ساڵ پێشتر ، ساڵی ١٩٧٥ ، حزبی شەهیدان ، بە دەستپێشخەری سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵەکانی لەدەستەی دامەزرێنەر جاڕی تێکۆشانێکی درێژخایانیان بۆ رزگاری و بۆ مافەکانی گەلی کوردستان دا، کەمتر لە ساڵێکیش دوای ئەوە ، لە ١-٦-١٩٧٦دا بلێسەی شۆرشی نوێ هەموو شاخ و دەشت و دۆڵی وڵاتەکەمانی گرتەوە.
لەم کاروانە زیوینییەدا هەزاران شەهیدی سەرکردە و فەرماندە و پێشمەرگەی ئازا و بەجەرگ ، سەدان نەبەردی پێشمەرگانە و موقاوەمەی زیندان و سێدارە و چالاکی رێکخستن و خۆپیشاندان و مانگرتن، تێکڕایان بوونە ناونیشان و رەمزی قۆناغێکی نوێی بەرخۆدانی کوردایەتی و دیموکراتی بە ناوەرۆکێکی پێشکەوتنخوازی کۆمەڵایەتییەوە. وێستگەکانی تێکۆشانی یەکێتیی کە هیوا و ئاواتی میللەتەکەمانی زیندووکردەوە ، لەهەموو ئاست و بوارەکانی سیاسەتدا نوێ و دەگمەن و بێ وێنەبوو، تێکۆشانی ژنان و پیاوان، کچان و کوڕانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان وا کۆمەڵانی خەڵکی جۆشدایەوە کە کوردستان بە کردەوە بووە گۆڕەپانی جولانەوەیەکی هەمەلایەنەی سیاسیی، پێشمەرگایەتی ، روناکبیری ، ئیعلامی و جەماوەریش . لە ماوەیەکی کورتدا، سەرەڕای ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ، وێڕای خۆخۆری و سەرکوت و ستەمی رژێمی بەعسی داگیرکەر ، توانی ویستی میللەتەکەمان بۆ ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە راپەڕینی سەرتاسەریدا سەربخا و بۆ یەکەمین جار لە ژیانی تێکۆشەراندا ئاواتەکانی رزگاری و دیموکراسیی و حوکمڕانی خۆبەخۆ و خۆمانی بە دیبێت .سەرەنجام لە سایەی قوربانی و رەنج و هیلاکی یەکێتییەکەتاندا ئەزموونی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستان بەسەر هەموو تەنگژە و دژوارییەکابدا زاڵبوو و کاروانی سەرکەوتووی خۆی گەیاندە قۆناغی روخانی رژێمی دیکتاتۆری و ئاواکردنی عێراقێکی فیدراڵی و دیموکراسیی و ئاوەدانکرنەوەی وڵات بە ئازادی کەرکوک و خانەقین و تێکڕای ناوچە دابڕاوەکانیشەوە کە نەخشەرێگای دەستووری لە ماددەی ١٤٠دا بۆ دانراوە دوای دەیان ساڵ لە داڕزان و داکەوتن، تەعریب و تەبعیس و ئینجا تیرۆر و تەرهیبیش کە بەسەر میللەتەکەماندا هێنرا.
هەر لە قۆناغی پرۆسەی دیموکراسی و دەستوریشدا سەرۆک مام جەلال، دامەزرێبەر و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ، رابەر و پێشمەرگەی دیموکراتخواز بووە یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی جێی متمانەی گەل و سەمام ئەمانی عێراقی فرە نەتەوە و فرە مەزهەب و فرە کێشە و لە ئەزموونی سەرۆکایەتی خۆیدا نموونەی جاویدان و مەزنی لەسەر لێوەشاوەیی تێکۆشەری یەکێتیی و لەخۆبوردوویی حزبی شەهیدان پێشکەشی کوردستان و گەلانی عیراقیش کرد کە بۆ هەتا هەتایە شانازییە بۆ میللەتەکەمان لە ئاستی دونیادا.
هەڤاڵان و کۆمەڵانی خەڵکی جوامێر و بەوەفای کوردەواری کە هێزی لە بن نەهاتووی یەکێتیی و کوردایەتیین، لەم رێڕەوە پەنجا ساڵییەدا یەکێتیی هەمیشە ئاوێتەی رەنج و قوربانی، ئازار و هیواکانی جەماوەر بووە. لێی دوور نەکەوتۆتەوە و لێی جیانەبۆتەوە، هەر لەبەر ئەوەش یاد و یادگارەکانی ، شەهید و قوربانییەکانی دەیان ساڵەی بۆنە و سەروەری نەتەوەیی و نیشتمانین و کۆمەڵانی خەڵکی خۆیان لەگەڵ یەکێتی خاوەندارێتی لێ دەکەن و پێی شاد و سەربەرزن .
جا ئەمرۆش کە لەهەلومەرجێکی نوێباودا یادی یۆبێلی زێڕین دەکەینەوە، کوردستان و یەکێتییەکەی ، عێراق و ئەزموونەکەی ئەرک و فرمانی تازەیان لەسەر شانە و پێویستە لەگەڵ خۆشی و شانازی یادەکەدا هەموومان بۆ ئەرکەکانی نوێی خەباتی سیاسیی ئامادە بین ، خۆمان مشتوماڵ بکەینەوە و لەسایەی یەکێتییەکی پتەوتر ، یەکریزتر و تۆکمەتردا وەڵامی ئەرکەکانی قۆناغ بدەینەوە ، هەڤاڵانی دێرین و ئێستامانی بۆ ساز بدەین و گەلەکەمانی بۆ جۆشبدەین، کچان و کوڕانی نەوەکانی تازەی کوردەواری بهێنینە پای ئەم خەباتە ستراتیژییە کە هێشتا زۆری ماوە بگاتە دوا مەنزڵی ( ئاشتی، دیموکراسی ، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنووسین).
سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کاروانی پەنجا ساڵە و تێکرای شەهیدانی کوردستان و عێراق.
سڵاو لە خەباتگێڕانی دێرینی هەموو قۆناغ و سەردەمەکان کە یەکێتییان کردە ئەم تەلارە بەرز و بڵندەی سەرتاسەری کوردستان. بەڵێنی ئەمڕۆی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی هەر ئەوەیە کە ئەمانەتی حزبی شەهیدان دەپارێزین و ئاڵای سەوزەکەی بە شەکاوەیی دەمێنێتەوە. پێکەوە ئەم ئەرکە بەدیدێنین و پێکەوەش دەیکەینە خەڵاتی شایستە بۆ کورد و کوردستان.
لەیادی یۆبیلی زێریندا وەک مامی گەورەمان دەیوت ( ئێوەش هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن)
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەیامی کۆسرەت رەسول عەلی بۆ یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەنجاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و سەرجەم تێکۆشەران، ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆز دەکەم و ئاواتەخوازم ئەم یادە ببێتە هەوێنی سەرکەوتنی زیاتر و گەیشتن بە ئاواتە وەدینەهاتووەکانمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە (٥٠) ساڵی خەبات و قوربانیدان، بە خوێنی هەزاران شەهید، خەبات و تێکۆشانی سەدان پێشمەرگەی قارەمان و سەرکردەی کۆڵنەدەر، شۆڕشی نوێی هەڵگیرساندەوەو لە شاخە سەربەرزەکانەوە خەباتی کردو دواجار راپەڕینی گەلی کوردستان و ئازادکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەری رەنج و خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی بوو.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی دنیایەک سەروەری و مێژوویەکی گەش و رابردوویەکی پڕ لە مێژوو و شانازییە، پاراستن و پەرەپێدانی ئەو مێژووەو رێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەران و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئەرکی هەمووانەو دەبێ بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ بکەین و بەرێزەوە لەمێژووەکەیان بڕوانرێ.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و ئاواتەخوازم ساڵانی داهاتووی خەبات، خەباتکردن بێت لەپێناو ئاواتە وەدینەهاتووەکانی گەلەکەمان و خزمەتکردنی هاونیشتمانیانی خۆمان.
کۆسرەت رەسول عەلی
پەیامی ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەنجا ساڵ، نەبەردی و نەبەزین و نەوەستان
یادی یەکێتی، بۆنەیەکی نیشتمانی
یۆبیلی زێڕینی (ی.ن.ک) و یادی پەنجا ساڵەی ئەم هێزە گەورەو نیشتمانیە، تەنها یادێکی حزبی و تایبەت نیە بەیەکێتی و هەڤاڵ و ئەندامەکانی، بەڵکو یادی یەکێتی، بەدەر لەبازنە حیزبیەكەى، وەك قەوارەیەكى نیشتیمانی و نەتەوەیى سەیربکەین و پاراستن و گەشەكردنیشى ببێتە ئەركێكى نیشتمانیى و نەتەوەیى، چونکە یەکێتی، بۆ (کوردو نیشتمان و کوردستانە).سەربارى ئەوەى مێژووى پڕە لەدەسكەوتى گەورەو شانازی مێژوویی، بەڵام پێمان وایە زۆر دەسكەوت و ئەرکی گەورەتر ماون كەلەئایندەی نزیک و دووردا هەر لەسەر دەستى یەكێتى دێتەدی.
حزبی سەروەریەکانی ڕابردوو بین، یان حزبی دەسکەوتەکانی ئایندە؟
پێوستە هەموومان خۆمان ڕووبەڕووی ئەو پرسیارەی سەرەوەو پرسیارەکانی تریش بکەینەوە: کەئایا ئێمە دەمانەوێت هەمیشە شانازییەکانی مێژوو بگێڕینەوەو تەنها ڕوومان لەڕابردوو بێت؟ یان دەمانەوێت سەرمایەی پڕ سەروەری مێژووییمان بکەینە پردی بەستنەوە بەئایندەمانەوە؟ هەمیشە یادی (ی.ن.ک) بکەینە گێڕانەوەی داستانە گەورەکان، یان قسە لەوە بکەین بەرنامەو پلانمان چیە بۆ ئێستاو ئایندە؟ ئایا سەرمایەی پڕشانازی یەکێتی و مێژووەکەی دەکەینە دەستمایە بۆ تەواوکردنی ئەرکە گەورەو ستراتیژییەکانمان؟ ئێمە بەردەوام ئەو دەسکەوتانە بژمێرین کەلەپێشوودا بەدەستهاتوون، یان دەبێت چاومان لەبردنەوەی دەسکەوتەکانی ئێستاو ئایندەبێت؟ چۆن بتوانین وەبەرهێنان لەو مێژووە پرشنگدارەی (ی.ن.ک) بکەین هەتا بەکەمترین زەرەرو شکستەوە هەنگاو بەرەو ئایندەیەکی پڕ دەسکەوت بنێین؟
ئامانجی ڕاستەقینەی یەکێتی، ئەوەیە نامانەوێت بەشێکبین لەمێژوو، بەڵکو ئامانجمانە بەشێکبین لەهێزی دروستکردنی مێژوو، (شانازی و دەسکەوتەکانی ڕابردومان، خەزێنەی ئەزمونێکی دەوڵەمەندو سەرمایەیەکی گەورەو بەنرخن کەدڵۆپ دڵۆپ بەخوێن و خەبات بەدەستمان هێناون، بەڵام ڕوومان لەئایندەیەو تاودانەوەو ڕێکخستنەوەی ژیانی حزبیمان، بۆ ئەوەیە دەسکەوتەکانی ئایندە مسۆگەر بکەین و بەهیمەت و هەڵمەتی یەکێتیانە، پێشمەرگەی ئەو ئایندەیە دەبین).
دوای پەنجا ساڵ، یەکێتی نیشتمانی بۆچی؟
پێویستە یەکێتی نیشتمانی بۆچی؟، پرسیاری جەوهەری هەموو قۆناغە جیاجیاکانی خەباتمان بێت.
ئێستا کەهەلومەرجی نوێ لەعێراق و هەرێم و ناوچەکەو جیهان بەگشتی هاتوەتە ئاراوە، گۆڕانکاری و نوێبونەوە بانگمان دەکات و لەدەرگامان دەدات، ئێمە چۆن یەکێتی توانادارتر بکەین، کەئاڵنگاریی و مەترسیەکان بگۆڕین بۆ دەرفەت و چانس و دەسکەوت؟ چۆن سیاسەت و ڕوانگەکانی یەکێتی تەوزیف بکەین لەقۆناغی ئایندەدا؟ چۆن وەبەرهێنان لەهێزی یەکێتیدا بکەین بۆ ئەوەی ئێستامان لەڕابردوو باشتربێت و لەداهاتووش کوردو کوردایەتی و کوردستان و یەکێتی دڵنیاو سەرفرازبن؟ یەک بۆچی و دەیان ئەرک و سەدان وەڵام و بەرپرسیاری زیاتر.
لێرەوە دەگەڕێینەوە بۆ پرسیارە سەرەکیەکە (یەکێتی نیشتمانی بۆچی؟) یەکێتیەکان، پاڵپشت بەڕێبازو کلتوری سەرۆک مام جەلال و بەڕابەرایەتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهەڵسەنگاندن و روونکردنەوەی هەلومەرجی ئێستامان لەم قۆناغە نوێیەی خەباتدا، وەڵامی پرسیاری یەکێتی نیشتمانی بۆچی دەدەنەوە.
یۆبیلی زێڕین، دەکەینە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی و دەرفەتی بەخۆداچوونەوە، هەتا یەکێتی هەر پێشڕەوی کوردایەتی و حزبی کۆمەڵانی خەڵک بێت، بەدیدگایەکی نوێوە هەنگاو بەرەو ئایندەیەکی گەشتر دەنێین لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتیەوە.
دروود بۆ رۆحی بەرزی شەهیدانی کوردستان، سڵاو لەرۆحی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵانی دەستەی دامەزرێنەر، سڵاو لەماندونەناسان و تێکۆشەرانی خەباتی پەنجا ساڵەی یەکێتی، ئێوەش هەرشادو سەرکەوتوو سەرفرازبن.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەیامی ئاسۆ مامەند ، سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ساڵیادی یوبیلی زێڕینی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان پیرۆزبێت.
-جەماوەری خۆشەویستی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.
-كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراون
-پاريزەرانی وڵات لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان .
-جەماوەر، و ئەندام، و کادیر، و سەرجەم تێكۆشەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بهبۆنهی (50)هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، و (49)هەمین ساڵەی ههڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ، جوانترین پیرۆزبایی سەرکردایەتیی کەرکوک-سەڵاحەدین؛ ئاڕاستهی کەسوکاری سهربهرزی شههیدان و ئەنفالکراوان، پێشمەرگە، و ڕێکخستنە دێرینهكان، زیندانییە سیاسییەکان، و كهمئهندامانی سهنگهر، سەرجەم ئهندام و کادیر و لایهنگر و جەماوەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارودۆخی دژواری دوای هەرەس، و بە ئامانجی سەرخستنی خەبات و تێکۆشانی گەلی كوردستان، و بۆ بەریگریکردن و دابینكردنی ماف و داخوازییەكانی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان، و لەسەر بنەمای چەسپاندنی مافی چارەنووس؛ هاتە کۆڕی خەبات و تێکۆشان، لەو نێوەندەشدا رابەر و سەرکردە (سەرۆك مام جەلال) و پۆلێک لە هاوسەنگەرانی دەستپێشخەرییەکی مێژووییان لە خەباتی نەپساوەی گەلەکەماندا تۆمار کرد.
دوای ساڵێكیش لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەزاران تێكۆشەر و رۆڵەی ئەم نیشتمانە بوونە هەوێنی دەستپێكردنی شۆڕشی نوێ بە رابەرایەتیی؛ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
هەڤاڵان و جەماوەری تێکۆشەری یەکێتیی
ئەم كاروانە لە خەبات و تێکۆشان، ئەرک و ئامانجی گەورە و بەرچاوی بەدیهێناوە و بەردەوامیش دەبێت.. چونکە هێشتا زۆر ئامانجی دیکە ماون کە بەدیی بهێنرێن، ئەم رەوتە لە خەبات و قوربانیدان بە رابەرایەتیی رەوانشاد سەرۆك (مام جەلال) و قوربانیی هەزاران شەهید و بەری رەنج و ماندووبوونی دەیان هەزار تێكۆشەر و ماندوونەناس؛ گەیشتووەتە ئەم قۆناخە.
هەڤاڵانی دڵسۆزی یەکێتیی
لە كاتێكدا یادی ئەم ڕۆژە گەش و پڕ لە سەروەرییەی یەكێتیی و گەکەمان دەكەینەوە، رووداو و گۆڕانکاریی زۆر لەسەر ئاستی ناوچەكە، عێراق و كوردستان هاتوونەتە ئاراوە، كە ئەوەمان لێدەخوازێت یەکێتییەکەمان بە دونیابینییەکی تازەوە بە رۆڵی کاریگەر و مێژوویی خۆی هەڵبستێت و ئەركە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانیش لەئەستۆ بگرێت
لە سەر ئاستی کەرکوکیش، وەکو یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرە بەو کولتورە دەوڵەمەندەی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال دەدەین کە دەیگوت؛ «کەرکوک شاری چەپکە گوڵەکەیە». لەسەر هەردوو ئاستی حزبی و حکومی؛ هەموو هەوڵەکانمان خستووەتەگەڕ بە ئاڕاستەی سەقامگیری، و بونیاتنانەوەی پارێزگای کەرکوک بە تایبەتیش گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ هەموو ناوچەکانی کەرکوک، و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و لاوان و پێدانی دەرفەتی زیاتر لە هەردوو سێکتەری تایبەت و گشتی، تاوەکو بتوانن خزمەتی زیاتر پێشکەش بکەن.
لەسەر ئاستیی رێکخراوەییش هەنگاوگەلێک پێویستن کە بگیرێنەبەر بە ئامانجی بەشداری پێکردنی زیاتری هەڤاڵانی یەکێتیی لە سەرجەم ئۆرگان و دەزگاکان، تاوەکو بە هەموە لایەکمانەوە بتوانین نەخشەیەکی سەردەمیانەی کارکردن بهێنینە كایەوە بە ئامانجی رێگە چارەی نوێ بۆ ژیانی حزبایەتی و حوكمڕانی.
سڵاو.. لە رەوانشاد سەرۆک مام جەلال
رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.
سڵاو.. لە شەهیدانی شۆڕشی نوێ، و کەسوکارە سەربەرزەکانیان.
دووبارە بەرز و پیرۆزبێت یوبیلی زێڕینی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ.
ئاسۆ مامەند.
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
پەیامی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا
لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێز عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی و ئەندامانی سەرکردایەتیی و گشت کادیر و لایەنگرانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە کاروباری ڕێکخراوەیی و حزبیدا بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا ئومێدەوارم گشت لایەنە سیاسییەکان لە ژێر دروشمی یەکڕیزی و پێکەوەیی هەنگاو بنێن بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بە قوربانیدان و خوێنی ڕۆڵەی هەزارەها شەهید هاتۆتە بوون، هەروەها گفتووگۆکان بکرێن بە بنەمای چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی کە لەبەردەم پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمەکەماندا بوونی هەیە، لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامیی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٥/٣١
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا پەیامێکی بڵاوکردەوە
دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 1 ی حوزەیرانی 1975 وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و خەباتی شۆڕشگێڕانە بە سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال کە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی ڕیزەکانی پارتە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق لە هەلومەرجێکی سەختدا لە نێو تەحەدا و هاوکێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا و یەکێتی لە خەباتی دژ بە دیکتاتۆرییەت قوربانی گەورەی داوە لە پێناو بەدیهێنانی ئازادی و دێموکراسی و ژیانێکی شایستە بۆ کۆمەڵانی خەڵک.
سەرۆک کۆمار دەشڵێت: لەم بۆنەیەدا هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر بۆ یەکێتی دەخوازین لەجێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکەی کە لەباوەڕی یەکڕیزیی نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان و کارکردن بۆ خزمەتکردنی هاوولاتیان سەرچاوەی گرتووە.
هەر لە پەیامەکەدا هاتووە داوا لە هەمووان دەکەین پارێزگاری لە دەستکەوتەکان بکەن و بەرەو پێشەوە بڕۆن لەپێناو بەهێزکردنی سیستەمی دێموکراسی و خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق لەپێناو بنیاتنانی دەوڵەتێکی پێشکەوتوو، شارستانی، خۆشگوزەرانی و دوور لە توندوتیژی و پەراوێزخستن و هەمووان تێیدا بە ئارامی، خۆشگوزەرانی و ئاشتی بژین.
پەیامی جەلال شێخ ناجی بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە
50 ساڵە هێزی لەبن نەهاتوو ، باسکی پتەوی خەباتی کوردایەتی و کۆڕی تێکۆشانین ، ناسنامەکەمان شەهید و ئاڵا هەڵگری پەیامی کوردستانی و خزمەت و ئارامی و پێکەوەژیانە .
ئێمە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانین ، یەکێتی سەرۆک مام جەلال و کۆمەڵانی خەڵکین ، داهاتوویەکی گەشترین بۆ میللەت و وڵاتەکەمان .
ئەمڕۆ بە شانازییەکی زۆرەوە , یادی یۆبیلی زێڕینی یەکێتی و هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان دەکەینەوەو پشت بەستوو بەرابردوومان ، بەردەوام دەبین بۆ هێنانەدی خواست و مافەکانی گەلەکەمان .
بەرزو شکۆداربێت یەکێتییەکەمان
دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال رابەری شۆڕشی نوێ و شەهیدانی رێگای خەباتی کوردایەتی .
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی : هەمووان شانازیی به یهكێتی ـ یهوه دەکەین
بەبۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، بەڕابەرایەتیی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال، له پهیامێكیدا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، سەرجەم ئەندامان، پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامانی سەنگەر و ژنانی تێکۆشەری نێو یەکێتی دەکات و رایدهگهیهنێت، یەکێتی؛ حزبێکی خەباتگێڕ و خاوەن قوربانی زۆر و دەستکەوتی زۆرە لە تەواوی کوردستان، هەمووان شانازی پێوە دەکەین.
دهقی پهیامهكه..
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
بەڕێزان/ ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی.
بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی.
بەڕێزان/ کەسوکاری شەهیدانی سەربەرز و پێشمەرگە قارەمانەکان
بەبۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، بەڕابەرایەتیی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، سەرجەم ئەندامان، پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی و کەم ئەندامانی سەنگەر و ژنانی تێکۆشەری نێو یەکێتی دەکەین.
یەکێتی لەرۆژی ١-٦-١٩٧٥، بەیاننامەی دامەزراندنی خۆی و نیاز و ئومێدی خەڵکی بڵاوکردەوە و شۆڕشێکی راستەقینە لەو ساتەوە ھەڵگیرساند ئەمڕۆ نیوسەدە تێپەڕ دەبێت بەسەر دامەزراندنیدا، لەم ڕۆژە پیرۆزەدا سڵاو و درود دەنێرین بۆ گیانی پاک و بەرزەفڕی شکۆی نەتەوە و نیشتمان، سەرۆک مام جەلال و سەرجەم شەھیدانی رێگەی رزگاریی کورد و کوردستان.
یەکێتی راستەوخۆ دوای دامەزراندنی، رێکخستنە نهێنییەکان لەناو شار، پێشمەرگە قارەمانەکان لە شاخ بەردەوام بوون تا لە راپەڕینی کوردستان و وەدەرنانی رژێمی بەعسی فاشیستی رۆڵی رابەرایەتی هەبوو، لە سایەی ئەم شۆڕشەدا یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراو حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرێنرا.
یەکێتی؛ حزبێکی خەباتگێڕ و خاوەن قوربانی زۆر و دەستکەوتی زۆرە لە تەواوی کوردستان، هەمووان شانازی پێوە دەکەین، ئەم یادە، بۆنەیەكی مێژوویی بەشكۆیە لە مێژووی گەلەكەمان و رووداوێكی گرنگ و دەگمەنی كوردایەتیشە، هەروەها یەكێتی حزبی رچەشكێنی ئاڵانگارییەکان، بەرپرسیاریەتییە سەختەكان و ئەركە مێژووییەكانە، حزبی قارەمانێتی و ئازایەتی و جوامێری خەباتی پێشمەرگایەتی خاوەن 23 هەزار شەهیدە بۆ گەل و نیشتمان،
یادکردنەوەی یەکێتی شۆڕشی میللەتێکە لەپێناو ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی، چەسپاندنی مافی مرۆڤ و نەھێشتنی دیکاتۆریەت و ھێنانە کایەی بیر و ئاراستەی سیاسیی جیاواز و فرەی کە ئێستا ئەزموونەکەمان لەسایەیدا بە ھەرێمێکی دەستوورییەوە بەرهەمهاتووە.
ئەم یادە یادکردنەوەی ھەزاران شەھیدی قارەمان و سەرکردەی بەتوانا و سەرۆکێکی مێژوویی حەکیمی وەک سەرۆک مام جەلال و نموونەییە کە تەواوی تەمەنی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخان کرد؛ تا دوا ساتی تەمەنی ببووە سەمامی ئەمان لە عیراق و کوردستانیش بۆ مافی ھەموو چین و توێژ و پێکھاتەکان.
دووبارە پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامەزارندنی یەکێتی، بەرز و شكۆدار ئەم رۆژە.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
٢٠٢٥
حزبی شیوعی چین گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دەدات لەگەڵتان
بەبۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشی نێودەوڵەتیی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی چین پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی یەکێتی دەکات.
هیواخوازین حزبەکەتان بە سەرکردایەتی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەردەوام بێت لە پێشکەوتن و رۆڵی کارا لە گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی عیراق، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.
حزبی شیوعی چین گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە عیراق دەدات و ئامادەیە زیاتر ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە حوکمڕانی دەوڵەت لەگەڵ یەکێتی قووڵتر بکاتەوە، هەروەها یارمەتی پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی چین و عیراق دەدات، کە سوود بە هەردوو وڵات و گەلەکەیان بگەیەنێت.
بەشی نێودەوڵەتی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین
پارتی پێشكەوتن خوازی كورد لەسوریا: یەکێتی رۆڵی بەرچاو دەگێڕێت
پارتی پێشكەوتن خوازی كورد لەسوریا ئاماژەی بەوەداوە، دامەزراندنی ی.ن.ك و شۆڕشی نوێ هیوای بەخشییەوە تەواوی كوردستان و سەرەتایەكیش بوو بۆ رووخانی دەسەڵاتی ستەمكار و تا سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژێردرا.
50 ساڵەی دامەزراندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكاتێكدایە كوردستان و عیراق و تەواوی ناوچەكە بەدۆخێكی هەستیار و نائارام تێپەڕ دەبێت، ئەم دۆخەش وادەوازێت هەمووان یەكڕیز بن، لەم دۆخەدا ی.ن.ك بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی بەرچاو و گرنگی نەتەوایەتی دەگێڕێت.
پارتی پێشكەوتن خوازی كورد لەسوریا
حزبی یەساری کوردی لەسوریا: تەئکید لەپەیوەندییەکانمان لەگەڵتان دەکەینەوە
سەرۆکی حزبی یەساری کوردی لەسوریا پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات و رایدەگەیەنێت: "تەئکید لەسەر پێویستی درێژەدان بە پەیوەندییە سیاسییەکانمان لەگەڵتان دەکەینەوە".
پەیامی ئەنجومەنی پیشتیوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی (٥٠) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانی سیاسی و رێکخستنە دێرینەکان دەکەین
لەو بۆنە پڕشکۆیە سلاو بۆ روحی پاکی ڕەوانشاد مام جەلال دەنێرین و بەڵێنی بۆ دووپات دەکەینەوە کە بەردەوام بین لەو قوتابخانەیەی کە خۆی مامۆستای بوو.
هەڤالان دیارە ئەمڕۆ یەکێتی یەکەمان زیاتر پێویستی بە
یەکڕیزی و تەبای ناوخۆمان ھەیە بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە بتوانین یەکێتی بەگەورەی بھێلینەوە و بیکەینە ئامڕازێک بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەلانی خەلکی کوردستان.
لەکۆتاییدا دەڵێن پیرۆزبێت یادی (٥٠) ساڵی دامەزراندنی یەکێتیەکەمان سەری رێزیش بۆ شەھیدان و ڕەوانشاد مام جەلال دادەنوێنین دەستی ماندوبونی ھەموو ئەوانەش دەگوشین کە لەپێناو یەکێتی ماندووبونەوە ئەرکیان کێشاوە
ئەنجومەنی پیشتیوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
پیرۆزبایی عهممار حهكیم بۆ سهرۆك بافڵ
عهممار حهكیم بۆ ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكهیهكی پیرۆزبایی ئاڕاستهی سهرۆك بافڵ و ئهندامانی مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی و كادر و لایهنگرانی یهكێتی دهكات.
دهقی بروسكهكه..
پیرۆزبایی له برایانمان له سهركردایهتی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دهكهین، بهتایبهت بهڕێز بافل جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بهبۆنهی 50 ههمین ساڵیادی دامهزراندنی حزبهكهیانهوه.
لهكاتێكدا ژیاننامهی دامهزرێنهری یهكێتی خوالێخۆشبوو مام جهلال تاڵهبانی بهبیردههێنینهوه، جهختیش لهوه دهكهینهوه كه ئهم بۆنه پیرۆزه خاڵێكی پرشنگدار بێت لهكاروانی خهبات و كاری نیشتمانیی، ههروهها پابهندبوونی ئهم هێزه رهسهنه به پرهنسیپه نهگۆڕهكانییهوه له خزمكهتكردنی نیشتمان و پتهوكردنی بههاكانی ئازادی و دادپهروهری و دیموكراسی، شانبهشانی هێزه نهتهوهییه چالاكهكانی دیكهی گۆڕهپانی عیراق بۆ پتهوكردنی بنهماكانی دیموكراسی لهعیراقدا.
داواكارین لهخوای گهوره ههمیشه سهركهوتووبن و پێشكهوتنتان بهردهوامبێت و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سهرجهم هێزه نیشتمانییهكان دهستكهوتی زیاتر دهستهبهر بكهن لهپێناو سهربهرزی نیشتمان و شكۆی هاووڵاتیاندا.
عهمار حهكیم
كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان: دامەزراندنی یەكێتی خەباتێكی گرنگە لە مێژووی گەلەكەماندا
كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان-ك.ن.ك، بە بۆنەی 50 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكات و رایدەگەیەنێت: "ئەگەر چی یەكێتی لە باشووری كوردستاندا خەریكی كار و خەبات بووە، بەڵام هەمیشە بە هەڵوێستە نەتەوایەتییەكانی هاوكار و هاوخەباتی پارچەكانی دیكەی كوردستان بووە و لەو پێناوەدا باجی زۆری داوە، بۆیە دامەزراندنی یەكێتی بە خەباتێكی گرنگ لە مێژووی گەلی كوردستاندا دەبینین".
دەقی پەیامەكە:
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP