ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنەکە ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی دەکات بە مەبەستی تێپەڕاندنی خشتەی بودجە.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەمدا حکومەت کارەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجە تەواودەکات و پێشبینیدەکرێت هەر لەم نزیکانەدا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنەکە ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی ببەستێت بۆ ئەوەی خشتەکە تێپەڕێنێت.
وتیشی، تێپەڕاندنی خشتەی بودجە کاتێکی زۆر و گفتوگۆیەکی زۆری ناوێت، چونکە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ خشتەی ساڵی رابردوودا نییە، هەر دواکەوتنێکیش لە تێپەڕاندنیدا کاریگەری لەسەر کاری حکومەت و پرۆژەکانی دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP