نوێنەری ئەمریکا بۆ سوریا هۆشداری لە کوشتنی ئەحمەد شەرع دەدات

کوردستان
10:48 - 2025-06-11

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا ئاشکرایکرد، واشنتۆن نیگەرانی هەیە سەبارەت بە سەلامەتی ئەحمەد شەرع و دەڵێت، ئامانجی تیرۆرستانە هەوڵدەدەن بیکوژن.
 تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا بۆ ماڵپەڕی مۆنیتەر  ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع لەو وڵاتەدا دەتوانرێت ببێتە ئامانجێکی مەترسیدار بۆ تیرۆرکردن لەلایەن "توندڕەوەکانەوە".
باراک وتیشی "پێویستە سیستەمێکی پارێزەر لە دەوروبەری شەرع هەبێت".
هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو مەترسیانەی کە چەکدارە بیانییەکان دروستی دەکەن کە لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا پەیوەندییان بە هێزە رەسمییەکانەوە کردووە.
باراک لە درێژەی قسەکانیدا وتی:  ئەمە پێویستی بە هاوکارییەکی نزیک و هاوبەشی هەواڵگری هەیە لەنێوان هاوپەیمانەکانی ئەمریکادا نەک دەستوەردانی سەربازی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP