وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: وڵاتەکەمان کوردانی سووریا دەپارێزێت

کوردستان
21:51 - 2025-06-12

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت نابێت وڵاتەکەمان دەستبەرداری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێت.

ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوای چەند مانگێک وەڵامی نامەکەی سیناتۆر ساڤۆدێلی دایەوە و رایگەیاند ، فەرەنسا کوردانی سووریا دەپارێزێت و بەردەوامە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ سەقامگیری ناوچەکە و پێویستە ددان بە مافی هەموو کورداندا بنرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵدا، پاسکال ساڤۆلدێلی سیناتۆری فەرەنسی، بۆ تیشک خستنەسەر هێرشەکان دژی ڕۆژئاوا، نامەیەکی بۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان نوێل بارۆ نووسی و دووپاتی کردەوە مۆدێلی بەڕێوەبردنی فراوان و دیموکراتیکی ڕۆژئاوا دەبێت لە بنیاتنەوەی سوریادا ببێتە نموونە، بانگەوازیشی لە فەرەنسا کرد تا هاوپەیمانە کوردەکانی بە تەنها جێنەهێڵێت، ئەمڕۆش وەزیرەکەی فەڕەنسا لە وەڵامی ئەو نامەیەدا جەختی لە پاراستنی کوردانی رۆژاوا کردەوە. 



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP