عیراق ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 7ی موچە خۆرانی و موچە خۆرانی هەرێمیش زیاتر لە60 ڕۆژە بێ موچەن و موچەی مانگی 5یان بێ سۆراغە، بەگوێری زانیارییەکانشحکومەتی هەرێم و عێراق نزیکن لە ڕێککەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
هەفتەیەکە هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان بەچڕی
دەستیان بە دانوستان کردووە و خواستێکی جددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەردوولا
ڕێککەوتنی سەرەتاییان کردووە و تەنیا واژۆکردن و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە.
پرسیارەکە ئەوەیە، هەولێر و بەغدا لەسەر چی ڕێککەوتوون؟
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکە 300 هەزار بەرمیل هەزار بەرمیل
لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ بفرۆشێت، نزیکەی 100 هەزار بەرمیلیش بۆ پێداویستیی ناوخۆی
کوردستان دابین دەکرێت، ئەمەش بۆ دابینکردنی بەنزین و گاز و بابەتەکانی دیکە، لەبارەی
داهاتی ناوخۆش حکومەتی کوردستان ڕازی بووە 50%ی داهاتی فیدراڵی بداتە حکومەتی عێراق
و مانگانەش زیاتر لە 100 ملیار دینار دەکات.
لێرە پرسیارێک دێتە پێش ناکۆکی کۆمپانیاکان و حکومەتی عێراق لەسەر چییە؟ تێچووی دەرهێنانی نەوت لە کوردستان یەکێکە لە گرفتەکان؛ حکومەتی عێراق دەڵێت: تاوەکو دوو بۆ سێ مانگ 16 دۆلار بە کۆمپانیاکان دەدات لەبەرامبەر دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت، دواتر کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری ڕادەسپێرێت خەمڵاندن بۆ تێچووی دەرهێنانی نەوت لە کوردستان بکات، دواتر نرخ بەپێی کێڵگە نەوتییەکان بگۆڕێت نەوەک هەمووی وەکو یەک بێت.
خاڵێکی ناکۆکی دیکە لەنێوان هەرێم و بەغدا ،چارەنووسی
گرێبەستەکانی نەوت و ئەو بیرانەی لە داهاتوو لێ دەدرێن، کێ پارەکەی دەدات، لەگەڵ قەرزی
کۆمپانیاکانی نەوت کە نزیکەی ملیارێک حکومەتی کوردستان یان حکومەتی عێراق دۆلارە
کام لایەن بیداتەوە.
سەبارەت بە چارەنوسی موچە، کەی موچەی
فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت؟ بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق
بەڵێنی داوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچەی مانگی پێنج بنێرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP