مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
پەیامێکی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت بە بۆنەی
(50)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی
ئاراستەی سەرۆک، سەرکردایەتیی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای
سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئومێدەوارم
یەکێتیی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان، لە خەبات و تێکۆشانی بۆ
داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان
سەرکەوتوو بێت.
هەر لەپەیامەکەیدا مەسرور بارزانی لەبارەی
پێکهێنانی کابینەی دەیەمەوە وتوویەتی لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP