یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

کوردستان
12:14 - 2025-05-16

یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن، رۆژی 19ی ئەم مانگەش یەکەم کاروانی حاجییان بە رێگای ئاسمانی دەچنە ئەو وڵاتە .
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینیان بەڕێکردووە بەرەو سعودیە کە ژمارەیان زیاتر لە 700 کەس بووە.
وتیشی، سبەی حاجییانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش بەڕێگای وشکانی بەڕێدەکەن و رۆژی 19ی مانگیش یەکەم گەشتی ئاسمانی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و رۆژی 28ی مانگیش کۆتا گەشتی حاجییانە بەڕێگەی ئاسمانی.
ئەمساڵ کۆی حاجییانی هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 136 کەسە، لەو ژمارەیەش نزیکەی 300 کەسیان تەمەنیان سەروو 70 ساڵە
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، حاجییان بڕی دوو هه‌زار دۆلاریان به‌ نرخی رەسمی کە 132 هه‌زار دینارە بۆ دەگۆڕدرێتەوە لەکاتێکدا لە بازاڕەکان هەر 100 دۆلارێک 142 هەزار دینارە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP