دوای ئەوەی بەیانی دوێنێ هونەرمەند محەمەد عەباس
بارام لە ئوردن کۆچی دوایی کرد و بەخاک سپێردرا، لەسەر داوای کەسوکارەکەی و لەسەر
ئەرکی قوباد تاڵەبانی، تەرمەکەی دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆش هاوسەری ئەو هونەرمەندە رایگەیاندووە،
لەسەر ئەرکی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ئەمشەو تەرمەکەی دەدەهێنرێتەوە و دەخرێتەوە
ساردکەرەوەوە تاوەکو مامەڵە یاساییەکانی بۆ دەکرێت و دواتر تەرمەکەی دەگەڕێنرێتەوە
شاری سلێمانی.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە تەرمەکەی لە ئوردنەوە
بگەڕێنرێتەوە بۆ شاری سلێمانی و لەگەڵ گەیشتنەوە و بەخاکسپاردنیشی، پرسەی بۆ
دادەنرێت .
محەمەد عەباس بارام ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ، لە
ساڵی 1952 لە کەرکووک لەدایک بووە.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکاندا بەشی میوزیکی
پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدادی تەواو کردووە، خاوەنی دەیان گۆرانیی
تۆمارکراوە، دوێنێ پێنجشەممە لە ئوردون بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP