دەستەى گشتیی کەشناسیی عیراق پێشبینی
دەستپێکردنەوەى خۆڵبارین و باران لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عیراق دەکات
و دەشڵێت پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە .
دەستەی كەشناسیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا
ئاشکرایکرد، بەهۆی كاریگەریی پەستانێکى نزم كە لە وڵاتى ئەفریقاوە روو لە عیراق
دەكات، ئەمرۆ لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە تایبەت دهۆك ئاسمان هەور
دەبێت و لە هەندێك لە ناوچەكانی تریشش بارانێكی كەم دەبارێت، لە كاتەكانی شەویشدا
كاریگەرییەکەى دەگاتە شارەکانى کەرکوک و هەولێر و سلێمانی .
کەشناسی عێراق باسی لەوەکردووە، لە ناوچەكانی تری
عیراقیش لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور یان هەوری تەواو،
سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێ دووشەممەش دەڵێت، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن
و شەپۆلی خۆڵبارینیش دووبارە دەستپێدەكاتەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP