دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند،
شەپۆلی باران و خۆڵ ئەمڕۆ کۆتایی دێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
سادق عەتییە، بەرپرسی بەشی پێشبینییەکان لە دەستەی
کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە هەندێک ناوچە هەوری باراناوی و شەپۆلی تۆز و خۆڵ تا
ئێستاش بەردەوامە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ کاریگەرییەکەیان کۆتایی بێت و دۆخی
کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلی
خۆڵبارین بەهۆی چالاکی با-ـەوە بەردەوام دەبێت، بەڵام کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت و
لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارینیش پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین عیراقی گرتووەتەوە و
دوێنێ شەپۆلەکە بە چڕی کەرکوک و هەرێمی کوردستانی گرتەوە و مەودای بینین یەکجار
کەمبووەوە.
بە گوێرەی دواین ئاماری تەندرووستی کەرکوکیش بەهۆی
ئەو خۆڵبارینەوە، لە کەرکوک 207 هاوڵاتیی
بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP