بە بۆنەی جەژنی كرێكارانەوە،
رۆژی 1ی ئایاری 2025، لە كەرتی گشتیی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی
تایبەت، پشووی رەسمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حكومەتی هەرێم لەراگەیەنەدراوێكیدا: "رۆژی پێنج شەممە، 1ی ئایاری 2025، بە بۆنەی
یەكی ئایار جەژنی كرێكارانەوە، لە كەرتی گشتی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی
كوردستان و كەرتی تایبەت، پشووی رەسمی دەبێت".
رۆژی1ی ئایار كه وەك
رۆژێك بۆ هاوپشتیی له چینی كرێكاران و رێزگرتن له خهباتی ئهو چینه، له دووهمین
كۆنگرهی دامهزراندنی نێونهتهوهیی له ساڵی 1889 دیاریكرا، ساڵانهش سەدان ملیۆن
کرێکار لە زۆربەی وڵاتاندا ئهو ڕۆژه یاد دەکەنەوە.
هۆكاری دانانی ئەو رۆژەش
بۆ جەژنی كرێكاران بۆ ناڕەزایەتییان دەگەڕێتەوە بەرامبەر بە زۆری سەعاتەكانی
كاركردنیان، ئیدی لەو كاتەوە سەدەی 19ی ئەمریكا بەو خەباتە پەیوەست بووە و رۆژەكەی
كردووەتە پشوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP