قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە

کوردستان
17:51 - 2025-04-29

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی دۆخی ناوخۆی هەرێم و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(29/4/2025) بەڕێوەچوو، باس لە دواین بەرەوپێشچوونەکانی دانووستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە دواکۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان دەستی پێ کردوە و بەردەوامیش دەبین تا ئەو کاتەی دەگەینە رێککەوتنی کۆتایی. 
قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە مەبەستیانە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبهێنن و هیواشی خواست لە ماوەیەکی نزیکدا و بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP