بڕیارە سبەینێ، وەفدێكی دەم پارتی لەگەڵ وەزارەتی دادی توركیا لە ئەنكەرە كۆببێتەوە.
پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" ڕایگەیاند، وەزارەتی دادی توركیا ڕەزامەندی لەسەر داواكارییەكەیان داوە و ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ یەڵماز تونچ وەزیری دادی توركیا كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن.
بۆ ئەو كۆبوونەوەیە، وەفدەكەی دەم پارتی لە گوڵستان كلچ كوچیكت و سزای تەمەلی و ئوزتورك توركدوغان وتەبێژی لیژنەی یاسا و مافی مرۆڤ پێكدێت.
بڕیاربوو ئەو كۆبوونەوەیە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی دۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەرەوە دواخرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەشی بڵاوكراونەتەوە، وەفدەكەی دەم پارتی داوای دەركردنی یاسایەك دەكات بۆ زیندانییە سیاسییە نەخۆشەكان، كە زیندانی هەیە زیاتر لە 30 ساڵە لە زینداندایە، هەروەها یاسایەك بۆ مافی هیوا بۆ ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP