عیراق بڕی داهاتی مانگی رابردووی نه‌وتی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
17:49 - 2025-04-29


وەزارەتی نەوتی عیراق هەناردەكردنی زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەماوەی مانگی ئاداردا راگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد: "كە داهاتەكەی نزیكەی 8 ملیار دۆلار بووە".

وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: "كۆی هەناردەكردنی نەوت لەمانگی ئاداردا گەیشتووەتە 106 ملیۆن و 663 هەزار و 211 بەرمیل نەوت"، ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەو مانگەدا كۆی داهاتی نەوت 7 ملیار و 716 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە".

وەزارەتەكە لەڕاگەیەندراوەكەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بڕی ئەو بەرمیلانەی لە نەوتی بەسرەوە هەناردە كراون گەیشتووەتە 104 ملیۆن و 740 هەزار و 398 بەرمیل، هەروەها بڕی ئەو بەرمیلانەی لە نەوتی كەركوك هەناردەكراون- كێڵگەی گەیارە 1 ملیۆن و 613 هەزار و 48 بەرمیل و بڕی ئەو بەرمیلانەی لە عەمباری نوێی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن هەناردە كراون گەیشتووەتە 309 هەزار و 765 بەرمیل".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP