سەرۆک بافڵ: بە شانازییەوە لەڕۆڵی سەرکردە دێرینەکانمان دەڕوانین

کوردستان
18:44 - 2025-04-23

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر حاکم قادر حەمەجانی کرد.

لە سەردانەکەدا سەرۆک بافڵ رۆڵی هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد و شۆڕشی نوێ بەرزنرخاند کە وەک یەکێک لە تێکۆشەرەکان بەشێکە لە مێژووی زێڕینی یەکێتی و وتی هەمیشە بە شانازییەوە لە پێگە و رۆڵی هەموو سەرکردە و هەڤاڵە دێرینەکانمان دەڕوانین و ئێمەش لەسەر سیاسەت و بەرنامەی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خەبات و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان دەدەین.

لە سەردانەکەدا سەرۆک بافڵ جەختی لە بەردەوامی هەنگاوەکانی رێکخستنەوە و نوێبوونەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی کردەوە و رایگەیاند، خەباتی ئەمڕۆمان دەگونجێنین لەگەڵ قۆناغی نوێی سیاسی و سەردەمەکەدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP