شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن کرد

کوردستان
09:16 - 2025-04-23


 ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٢  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە  ئێندۆ ئاکیرا، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا،  جێگری سەرۆک وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە  ئێندۆ ئاکیرا وەک باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکاریکردنێکی بۆ سەرخستنی کارەکانی، نیشاندا. 

لای خۆیەوە  ئێندۆ ئاکیرا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق و سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.

دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP