سەرۆك بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق کرد

کوردستان
17:36 - 2025-04-29

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی هەموو ئەو کێشانە کرایەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و تۆماس سیلەر جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا کردەوە و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بە پێویست زانی.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنەکە لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP