سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی، دەستپێدەکات.
كاروان گەزنەیی وتەبێژی دووەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئامانج لەدیدار بریتییە لەداڕشتنی ستراتیژو سیاسەتی یەكێتی و زەمینەسازییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخە هەرێمی و ناوخۆی و ناوچەییەكان و دیدار مۆدێلێكی تازەی حزبایەتی و رووداوێكی گرنگی حزبایەتییە كەلەناوچەكەدا روودەوات".
وتەبێژی دووەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "دوای ئەنجامدانی نۆ كۆنفرانس لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و بەبەشداری 12 هەزار كادرو پێشكەشكردنی زیاتر لە 70 پڕۆژەو دوو هەزار پێشنیار، یەكێتی بڕیاری ئەنجامدانی دووەمین دیداریدا، ئەركی دیداریش بریتی دەبێت لەگوێگرتن لەبۆچوون و راسپاردەی هەڤاڵانمان و ئاڕاستەكردنی بە ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP