بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی ژمارەی
بریندارەکانی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دوێنی شەوی نێوان هاندەرانی یانەی نەورۆز و زاخۆدا
ئاشکرا دەکات و دەڵێت:" 62 هاوڵاتی برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان نەشتەرگەریی بۆ کراوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە 23/4/ 2025، تەندروستیی سلێمانی
لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە:" تیمەکانی فریاكەوتنی خێرا، لە شوێنی
رووداوەكە لە یاریگای نەورۆز چارەسەری بۆ 25 بریندار كردووە، 27 برینداریشیان بە ئەمبوڵانس
گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و 10 برینداریش لەلایەن كەسوكاریان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".
بەپێی راگەیەندراوەکە:"
سەرجەم بریندارەكانی یاریگای نەورۆز گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە و تەنیا یەك بریندار نەبێت
لە نەخۆشخانە ماوەتەوە كە نەشتەرگەری بۆ كراوە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە."
ئێوارەی دوێنی لە یاریی نێوان یانەی نەورۆز و
زاخۆ کە لە سلیمانی بەڕیوەچوو، گرچی و ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی هەردوو یانەکە
روویدا و کە بەهۆیەوە 62 کەس برینداربوون و لیژنەی لێکۆڵینەوەش پێکهێندراوە بۆ بەدواداچوونی
ئەو رووداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP