بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر فراوانکردنی هاریکاری و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن لەسەر هەموو ئاستەکان.
سەرۆک بافڵ باسی لە گرنگی بەشداریی کارای کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ژاپۆن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بکەن بۆ بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری و رەخساندنی هەلی کار.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP