قوباد تاڵه‌بانی جێگری
سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران
له هه‌ولێر كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆكرا.
له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
كه رۆژی سێ شه‌مه(22/4/2025) به‌ڕ‌ێوه‌چوو،
پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و هیوای
سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا،
له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان
هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان
خوازیاری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران و به تایبه‌تیش له
بواری بازرگانیدا، هاوڕ‌اشبوون له‌سه‌ر پێویستی كاری هاوبه‌ش بۆ كارئاسانیكردنی زیاتر
بۆ بازرگانانی هه‌ردوولا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP