قوباد تاڵەبانی دوو پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە

کوردستان
20:10 - 2025-07-07

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە دوو رێوڕەسمی جیادا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی و پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە.
جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی دووشەمە (7/7/2025)  لە ڕێوەڕەسمێکدا پڕۆژەی ئەندەرپاسی والی لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شاری سلێمانی کردەوە. پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی و بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت بە گوژمەی ٨ ملیارد دینار جێبەجێ کراوە و کاریگەری گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵخی لەسەر شەقامی هەواری شار و شەقامەکانی دەوروبەری پردی کۆبانێ دەبێت.
هەر ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی دیکەدا قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی دەروازەی کردەوە. کۆڕنیشی دەروازە پڕۆژەیەکی گرنگیی گەشتیارییە و لەسەر لێواری چەمی قلیاسان دروست کراوە و گەشتیاران و دانیشتوانی سلێمانی بە سەردانی پڕۆژەکە دەتوانن کاتێکی خۆش و ئارام بەسەر ببەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP