بڕیاربوو ئه‌مڕۆ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له‌باره‌ی
پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌توركیا و باكوری
كوردستان بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی كه‌وتوه‌ته سبه‌ینێ، بەپێی
زانیارییەکانیش ئه‌مجاره ئۆجه‌لان له‌په‌یامێكی
ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان وەفدی ده‌م پارتی دوێنێ له ئیمراڵی
له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كۆبوووەتەوە و دواتر په‌یامێكی ڤیدیۆیی تۆماركراوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی بڵاوکردووەتەوە توركیا
تاڕاده‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ندیی نیشانداوه و لە کۆبوونەوەی وه‌فدی ده‌م پارتی و ئه‌ردۆغانیشدا
په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئۆجه‌لان یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كان ده‌بێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، په‌یامه ڤیدۆییه‌كه تایبه‌ته
به‌پرۆسه‌ی ئاشتیی له‌توركیاو باكوری كوردستان و په‌یامی زۆر گرنگی هه‌م بۆ په‌كه‌كه
و حكومه‌تی توركیا تێدایه
به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكه‌وه سبه‌ینێ په‌یامه
ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه په‌یامه
ڤیدیۆییه‌كه بكرێته نوسین.
هەر لەو پەیامەدا ئۆجەلان باس لە واده‌ی سوتاندن و
شكاندنی چه‌كه‌كانی یه‌كه‌م گروپی گه‌ریلا دەکات، بۆیە تا ئه‌و په‌یامه بڵاونه‌كرێته‌وه،
ڕۆژی سوتاندن و شكاندنی چه‌كه‌كانی گه‌ریلا نادیاره، په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان، ئه‌و
ڕۆژه بۆ گه‌ریلا دیاریده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP