کەشناسی: پلەکانی گەرما ڕوولە بەرزبوونەوە دەکات

کوردستان
12:23 - 2025-07-07

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ  و سبەینێش پەڵەهەور دەبێت.
هاوکات ئەمڕۆ کەرکوک و گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمایان تۆمارکردووە، کەتێیدا کەرکوک 43 پەلەی سیلیزییە و گەرمیانیش 44 پلەی سیلیزییە.
سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی ئاشکرایدەکات، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی نوێی گەرما روو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاند: ئەو رەشەبایەی لە دوێنێوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە سبەینێوە کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە و بۆ رۆژانی داهاتووتر نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی نوێی گەرما روو لە عیراق و هەرێم دەکات و پلەی گەرمی بە شێوەی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو کاریگەریی شەپۆلەکە تا 15 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دواتر لاوازدەبێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP