کەناڵی کەرکوک هۆکاری دەستگیرکردنی عەمید عەباس ئاشکرا دەکات

کوردستان
13:20 - 2025-07-07

لە دوای ئەوەی عەمید عەباس قادر، یاریدەدەری هونەری فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، لەلایە تیمێکی تایبەتی هێزە ئەمنییەکانەوە، دەستگیرکرا، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە .
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی کەرکوک کە لە دوو سەرچاوی تایبەتی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە دەستی کەوتوە، هۆکاری دەستگیرکردنەی ئەو ئەفسەری پۆلیس کە لەپشکی پێکهاتەی تورکمان وەک یاریدەدەری هونەری لە ئەرکدابووە، دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی چەند ساڵێک لەمەوبەر، کە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی دیکەی پۆلیس، لە ڕێگای سیمکارتی بێسەرەتاوە (علوج)، نامەی هەڕەشە ئامێزی بۆیان ناردوە.
لە دوای تۆمارکردنی سکاڵاش لەلایەن ئەو ئەفسەرانەوە لە عەمید عەباس، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوەتەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
ئەو سەرچاوانە بە کەناڵی کەرکوکیان راشگیاند: لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە عەمید عەباس، یاریدەدەری هونەری فەرماندەی پۆلیس بەردەوامە و چاوەڕوانی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانین بۆ خستنەڕووی زانیاری زیاتر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP