هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، هێزەکانیان په‌لامارێكی داعشیان بۆ سەر یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان لە شارۆچکەی (بەحرە) لە دێرەزوری ڕۆژهەڵات بەرپەرچداوه‌ته‌وه‌و 2 شه‌ڕڤانش شەهیدبوون.
ئه‌مڕۆ 6 ئایاری 2025 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی (هه‌سه‌ده) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شانەیەکی داعش بە دۆشکە په‌لاماری سەر خاڵێکی سەربازیی هێزەکانیان داوه‌و شەڕ و پێکدادان لە نێوان شەڕڤانان تیرۆرستان روویداوه‌و لە ئەنجامدا 2 شه‌ڕڤان شەهیدبوون، تیرۆریستیه‌كه بە ماتۆڕسکیل هەڵهاتن".
هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌شكردووه كه:" تیرۆرستانی داعش ئاژاوه‌و ئاشووبه‌كانی سوریای قۆستووه‌ته‌وه‌و بۆ په‌لاماره‌كانی بۆسه‌ر هێزەکانیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP