لەسەر داوای مەڵبەندی یەكێتی لە خانەقین، وەفدێكی باڵای فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی خانەقین دەكات و بەشێك لە كێشە و گرفتەكانی خانەقین و دەوروبەریشی کە بریتین لە نەبوونی پێداویستی خزمەتگوزاری و ئەو كێشانەی لە بازگەكان بۆ ئەو بارهەڵگرانە دروستدەكرێن كە لە خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بار بۆ خانەقین دەگوازنەوە.
بەپێی زانیارییەکان وەفدەكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی خانەقین و دامودەزگاكانی حكومەت كۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری گرفتەكانی پارێزگاكە و دەروروبەری بێت و لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP