له پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی لە دەرەوەی مۆزەخانەی جولەکەکان لە واشنتن دی سی تهقهی كرد بڵاوكرایهوه كه بههۆیهوه دو کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی ئەمریکا ناسنامەی ئەو تۆمەتبارەی لە هێرشەکەدا ڕاگەیاندووەو دەڵێت: تۆمەتبارەکە ناوی ئیلیا ڕۆدریگێزە تەمەنى 30 ساڵە و لەکاتی دەستبەسەرکردنیدا هاواری کردووە "فەڵەستین ئازادە".
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە: پێش تەقەکردنەکە هیچ زانیارییەکی هەواڵگرییان لەبارەی هەڕەشەیەکی تیرۆریستی یان تاوانی ڕق و کینە وەرنەگرتوە,
ئهوهش خراوهتهڕو، تۆمەتبارەکە "پێش تەقەکردنەکە بینراوە کە لە دەرەوەی مۆزەخانەکە بوە، دواتر لەلایەن کارمەندانی ئەمنیەوە دەستگیرکراوە".
دانی دانۆن، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتوەکان وتی، "تەقەکردن لە دەرەوەی مۆزەخانەی جولەکەکان لە واشنتن، کردەوەیەکی تیرۆری دژە جولەکەکانە, دوای ڕوداوی تەقەکردنەکە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP