لەمڕۆوە ژمارەیەک بەنزینخانە لە کەرکوک 24 سەعات کراوەدەبن

کوردستان
22:53 - 2025-05-15

لقی کەرکوکى کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان بڕیاریدا تا کۆتایی مانگی پێنج ژمارەیەک بەنزینخانە بەشێوەی 24 سەعاتی کاربکەن و بەنزین بەسەر شۆفێراندا دابەشبکەن، بڕیارەکەش لەمڕۆوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی لقی کەرکوکى کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان، ئەو بەنزینخانەی  کاتى کارکردنیان کراوەتە 24 سەعات زۆرینەیان دەکەونە رێگەکانی دەروەی شارەوە. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بەنزینخانەی ئەبوو عەلی لەسەر رێگەی کەرکوک–بێجی، دارەمان لەسەر رێگەی کەرکوک–هەولێر، وێستگەی فەوارس، لەسەر رێگەی کەرکوک–بەغدا، بەنزینخانەى جەبەلبۆر لەسەر رێگەی کەرکوک–سلێمانی، هەروەها بەنزینخانەى ئەنوار کەرکوک، لەسەر رێگەی کەرکوک–سەڵاحەدین لەگەڵ بەنزینخانەى خاڵخاڵان لەسەر رێگەی کەرکوک–کۆیە، لەم پانزە رۆژەدا شەو و رۆژ کراوە دەبن. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP